دەربارەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر

دەربارەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی گەشتیاری نیشتمانی و ناوخۆییە لە كوردستان و عێراق، ئامانجی پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە و ڕووەک و گیا ناوخۆییەکانە. پرۆژەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی کەرتی تایبەت بۆ پاراستن و گرنگیدان بە جۆرەها ئاژەڵ و گیا دەگمەنەکان لە هەمان کاتدا گرنگیدان بە سروشت لای سەردانکەران و کارکردن لەسەر زاوزێی ئاژەڵ و ڕووەک.

خاوەندارێتی
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی ئەلتەیارەوە بە تایبەتی بەڕێز هێرش زادە ئەلتەیار خاوەندارێتی دەکرێت.
ڕووبەری باخچەی ئاژەڵان: ڕووبەری باخچەی ئاژەڵان ٢٠٠ دۆنم دەگرێتەوە.
بەرواری کردنەوەی پڕۆژەکە: باخچەی ئاژەڵان لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە.
ناونیشان: باخچەی ئاژەڵان دەکەوێتە عێراق - هەولێر، جادەی کۆیە، بەرزاییەکانی کاسنەزان.

جۆرەکانی ئاژەڵ
باخچەی ئاژەڵای هەولێر  شانازی بەوە دەكات كە توانیویەتی زیاتر لە ٢٠٠ جۆری جیاوازی ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەرێکی دەگمەنەوە كۆ بكاتەوە و تاکە ناوەندی تایبەتە لە سەرتاسەری عێراق بۆ زاوزێی ئاژەڵانی دەگمەن، ئەمەش دوای واژۆکردنی پرۆتۆکۆلێک لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی حکومەتی عێراق و باخچەی ئاژەڵان لە هەولێر.


بەشەكانی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر
باخچەی ئاژەڵان لە كۆمەڵێ بەشی جیاواز پێکدێت، لەوانە:
· ناوچەیەکی پارێزراو بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە لە ڕووەک دەخۆن (قەبارەی ٦٠ دۆنم).
· ڕووبەرێکی پارێزراو بۆ زیبرا (23 دۆنم ).
· ناوچەی پارێزراوی باڵندە.
· هۆڵی دارستانی دایناسۆر ئەنیماترۆنیک.
· شوێنی تابتەت بە وەستانی ئۆتۆمبێل .
· مینی هۆڵی هەولێر.
· پێنج تاوەری باڵندەی میسری بۆ دابینکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ١٢٠ هەزار کۆتر.
· هۆتێلی ئاژەڵان.
· پارکێکی گەشتیاری لەگەڵ پارکە ئاوی و مەلەوانگە.
· گەورەترین سەنتەری بازرگانی بۆ فرۆشتنی جۆرەها ئاژەڵ و باڵندە، لەگەڵ پێداویستی ئاژەڵ و باڵندە.
· هۆتێل و مۆتێلێکی گەشتیاری.

About Us

بەشەكانی باخچەی ئاژەڵان